لەساڵیادی کۆچی دوایی سەید عەبدولعزیز حەکیم سەرۆک وەزیران پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم دەکات

سیاسی
  • 16-03-2024, 17:03
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پرسە و هاوخەمی خۆی لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەید  عەبدولعەزیز حەکیم دەربڕی.
    سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: وا پازدە ساڵ بەسەر  کۆچی دوایی حوجەتولئیسلام، سەید "عەبدولعەزیز حەکیم"  (بە ئارامی رۆحی شاد بێت ) تێپەڕ دەبێت، دوای چەندین ساڵ لە جیهاد و ڕووبەڕووبونەوەی دیکتاتۆریەت لە پێناو عێراقێکی ئازاد و سەربەخۆدا.
    "سودانی « ڕاشیگەیاندوە:- سەید "عەبدولعەزیز حەکیم " بەشداری کرد لە بنیاتنانی عێراق بۆ قۆناغی دوای دیکتاتۆرییەت، کاریگەری ڕوونی هەبوو لە دامەزراندنی عێراقێکی دیموکراسیدا،کە تێیدا هەموو گەلەکەی بە کەرامەت و شانازی و یەکسانی بژین لە ژێر سێبەری دەستوور و یاسادا.
    سەرۆک وەزیران لە درێژەی پەیامەکەیدا   دەلێت :- سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی جەنابی سەید"عەمار حەکیم" و سەرجەم خانەوادەی سەید  حەکیم و خۆشەویستان و شوێنکەوتوانی کۆچکردوو دەکەین کە لە ڕاستیدا بۆنەیەکی پڕ لە ئازارە.