سەرۆکایەتی کۆمار: تاوانی هەڵەبجە لەمێژوودا بێ وێنە بووە و نیشانەیەکی دیارە لە مێژووی ستەمکاریدا

سیاسی
  • 16-03-2024, 15:56
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە ،بەوەسان و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانیانی تاوانی بۆردومانکردنی شاری هەڵبجەی شەهید لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە بەرێوەچوو .
    سەرۆکایەتی کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار،لەمەراسیمێکدا ساتێک بێدەنگی و ماتەمینی،لە سەرۆکایەتی کۆمار بۆنەی ساڵیادی تاوانی بۆردومانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو .
    بەپێی بەیاننامەکە لەو مەراسیمەدا ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار وتاری سەرۆکایەتی کۆماری پێشکەش کرد، تیایدا دووپاتی کردەوە کە تاوانی هەڵەبجە لەمێژوودا بێ وێنە بووە و نیشانەیەکی دیارە لە مێژووی ستەمکاریدا
    وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار ئاماژەی پێدا :- تاوانی هەڵەبجە  تاوانێکی بێ وێنەیە لە مێژوودا و دەرخستەی هەڵسوکەوتی دڕندانەی رژێمێکی ستەمکارە بەرامبەر گەلەکەی.
    هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە:- کە زۆر گرنگە بەردەوامی بدرێت بە کاری دڵسۆزانە بۆ ئەوەی شاری هەڵەبجە ببێتە پارێزگار لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان.