وەزیری سامانەكان: سەردانەكەمان بۆ سوریا ئەنجامێكی زۆر ئەرێنی لێ بەرهەم هات

ناوخۆ
  • 16-03-2024, 14:15
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن فواز
    ئەمڕۆ شەممە عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ڕایگەیاند: دۆخی ئاوی عێراق بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشتر بووە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەی بۆ سووریا ئەنجامێكی زۆر ئەرێنی لێ بەرهەم هات.
    زیاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ڕەوشی ئاو بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشتر بووە، ئەمەش نیشاندەری وەزارەتە لەسەر بنەمای هەڵگرتنی ئاو لە بەنداو و خەزانەكانمان، ئەمە جگە لە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كە پەیوەندیدار بەدەستەبەركردنی پشكی ئاوی گونجاو و دادپەروەرانە بۆ عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجامی سەردانەكەی بۆ سوریا زۆر ئەرێنی بوو، بەو پێیەی بەڕێژەی 500 مەتر سێجا لە چركەیەكدا بۆ سنووری  شاری حەسیبە و بەنداوی حەدیسە ، هەروەها دەستكرا بە دروستكردنی خەزان لە بەنداوی حەدیسە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەنداوی حەدیسە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تووشی كەمبوونەوەی گەورەی بڕی ئاو بووە، بەڵام لە ئێستادا شایەتحاڵی گۆڕانكارییەكی ئەرێنی بەرجەستەیە دوای بەدەستهێنانی زیادبوونی عەمباركردنی ئاو بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بەدیبهێنێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە دۆخی ئاو لە ساڵی ڕابردوو باشترە