سەرۆك وەزیران: عێراقی ئایندە باوەشی بۆ چالاكی و كۆنفرانسی گرنگ دەكاتەوە

سیاسی
  • 16-03-2024, 13:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە عێراقی ئایندە باوەشی بۆ چالاكی و كۆنفرانسی گرنگ دەكاتەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانێكی مەیدانی بۆ پڕۆژەكانی هۆتێل ڕیكسۆس و مۆڤێنپیك ئەنجامدا كە لە سەنتەری پایتەخت لە بەغدا ،گوێی لە پێشكەشكردنێكی ورد گرت لەسەر كاری جێبەجێكاری هەردوو پڕۆژەكە و و قۆناغەكانی تەواوبوونی گرت.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە شارێك بە قەبارەی بەغدای پایتەخت زۆر پێویستی بە هۆتێلی گەورە هەیە، بەهۆی ئەو جموجۆڵە گەشتیاریی و شاندە فەرمییانەی كە شاهیدی دەبن، هەروەها باوەشی بە درێژایی ساڵ بۆ چەندین كۆنفرانسی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ ڕێژەی كاری هۆتێلەكان لە ئێستادا دەگاتە 100%..
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراقی ئایندە چالاكی و كۆنفرانسی گرنگ بەڕێوەدەبات، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ تەواوكردنی ئەم دوو هۆتێلە و باقی هۆتێلە گەورەكان، كە لە ئێستادا لە بەغدا جێبەجێ دەكرێن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : ئەم دوو پڕۆژەیە لەنێو چەند پڕۆژەیەكی هۆتێلدان كە لە بەغدا جێبەجێ دەكرێن، حكومەتیش ڕێگەی بۆ خۆشكردوون و لە ڕێگەی چاكسازی ئابووری و ڕەخساندنی كەشێكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنانی بیانی كردووە و  ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە تەواوكردنیان لە كاتی پێویستدا.