بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە قۆناغی دووەمی دەستپێشخەری گەڕانەوە بۆ خوێندن دەستیپێكرد، بە پاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
سەرچاوەیەك لە لیژنەی فەرمانی دیوانی كە بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە، بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : قۆناغی دووەمی دەستپێشخەری گەڕانەوە بۆ خوێندن لە زانكۆی ئیمام جەعفەر سادق (خوای گەورە لێی خۆش بێت)دەستیپێكرد بە لقەكانی لە بەغدا و كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە و نەجەف ئەشرەف و زیقار و موسەننا و میسان.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : قۆناغی دووەم خولی بەهێزكردنی بێبەرامبەر بۆ خوێندكارانی دەرەكی لەخۆگرتبوو بۆ ئامادەكردنیان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی خوێندنی ئامادەیی.
لیژنەی فەرمانی دیوانی كە ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری پەروەردە سەرۆكایەتی دەكات، پێكدێت لە بریكاری وەزیری پەروەردە و ڕاوێژكاری كاروباری ستراتیژی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕاگری كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی ئیمام جەعفەر سادق (خوای گەورە لێی خۆش بێت).