سەرۆك وەزیران: هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلەكەمان كە دووچاری زوڵم وستەم بۆتەوە

سیاسی
  • 16-03-2024, 11:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەبەردەوامی هەوڵەكانی حكومەت كردەوە بۆ دابینكردنی داد پەروەری بۆ خەڵكی عێراق كە تووشی زوڵم و ستەم كراوە،هەروەها جێ بەجێكردنی ئەو یاسایانەی پاڵپشتی مافەكانیان دەكەن.
    سودانی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر سەكۆی (X) كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : لە یادی 36 ساڵەی كارەساتی هەڵەبجەدا، بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەكانی  دەكەینەوە، و ئەوەش پشتڕاستی دەكاتەوە كە نەوەكان دڕندەیی  دەسەڵاتی گۆڕبەگۆڕ دەخاتە ڕوو كە  تاوانەكانی بەرامبەر بە گەلی كوردمان و باقی گەلی عێراق كردووە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم كارەساتە هەردەم  لە ویژدانمان دەمێنێتەوە، داوامان لێدەكات زیاتر كاربكەین بۆ بەهێزكردنی سیستەمی دیموكراسیمان، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامن بۆ دادپەروەری بەرامبەر گەلەكەمان كە تووشی زوڵم وستەم بوونە، هەروەها بۆ جێبەجێكردنی یاساكان كەپشتگیری لە مافەكانیان بكەن.
    لە كۆتاییدا وتی: ڕەحمەت و بەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی عێراق.