بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پشتڕاستی كردەوە كە ئەنجوومەنی نوێنەران پشتگیری لە یاسای دادپەروەرانە دەكات بۆ كەسوكاری قوربانیانی كارەساتی هەڵەبجە.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆیەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: بە ئازارێكی زۆرەوە یادی 36 ساڵەی ئەو كۆمەڵكوژییەی ڕژێمی دیكتاتۆری تاوانكاری بەعس لە دژی دانیشتوانی شاری هەڵەبجە دەكەینەوە،كە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەیە تەنانەت لەكاتی شەڕەكانیشدا، كە بووە هۆی شەهیدبوونی هەزاران كەسی بێتاوان و بێ بەرگری كە زۆربەیان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم كارەساتە وەك شایەتحاڵی زیندوو دەمێنێتەوە بۆ ناشیرینی و خوێناویی دەسەڵاتی دیكتاتۆری، كە نوێنەرایەتی پێشێلكارییەكی ئاشكرای بەها مرۆڤایەتییەكانی دەكرد، ئەمە جگە لەوەی كە وەك هۆشدارییەك ودەست نیشانكردنێك بۆ جیهان بووە و هەیە و دەمێنێتەوە، كە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی كوشتن و لەناوچوون و جینۆسایدی ڕژێمی دیكتاتۆرییە.
مەندەلاوی جەختی لە پشتیوانی و پێداگری تەواوی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە بۆ یاسادانان بە هەر یاسایەك كە توانای بەدەستهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی هەبێت، دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانیانی تۆماری خوێناوی ڕەشی بەعس و تۆڵەكردنەوە لەو كەسانەی دەستیان بە خوێنی عێراقییەكان سوور بووە.