سەرۆك وەزیران و كوتلەی پەرلەمانی بەدر تاوتوێی ڕێكارەكانی حكومەت دەكەن بۆ پێشخستنی كەرتی خزمەتگوزاری و ئابووری

سیاسی
  • 16-03-2024, 01:57
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كوتلەی پەرلەمانی بەدر سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ پێشخستنی كەرتی خزمەتگوزاری و ئابووری تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی كوتلەی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی گشتی لە سەرتاسەری وڵاتدا كرا و ڕێگاكانی پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێوشوێنەكانی بە ئامانجی پێشخستنی كەرتە جیاوازەكانی خزمەتگوزاری و ئابووری و ئاوەدانكردنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك دۆسیە  كە حكومەت كار بۆ جێبەجێكردنی دەكات بەگوێرەی بەرنامەی حكومی خۆی، بەتایبەتی میحوەرەكانی خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، هەروەها گرنگی هەماهەنگی نێوان حكومەت و لیژنەكانی پەرلەمان، بۆ بەدەستهێنانی تەواو و گەیشتن بە ئامانجی خزمەتكردنی هاووڵاتی و تەواوكردنی ئەو چاكسازیانەی كە حكومەت بەردەوام بووە لە جێبەجێكردنی، بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام كە واقیعی عێراق باشتر دەكات.