بەغدا - INA
سبەی شەممە سەرۆكایەتی كۆمار بە بۆنەی ساڵڕۆژی تاوانی بۆردومانی شاری هەڵەبجە بە چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی، خولەكێك بەبێ دەنگی دەوەستین.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار و بە بەشداری ژمارەیەك وەزیر و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك و نوێنەرانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە بەغدا، سەرۆكایەتی كۆمار سبەی شەممە، كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی، بە بۆنەی ساڵڕۆژی تاوانی بۆردومانی شاری هەڵەبجە بە چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی خولەكێك دەوەستین.