شتوكاڵ داواكارییەكی زۆری جووتیاران بۆ پلانی زستانە تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 15-03-2024, 20:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كشتوكاڵ دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی حكومەت بەشداربووە لە زیادكردنی خواستی جوتیاران بۆ پلانی كشتوكاڵی زستانە بۆ وەرزی ئێستا، ئەمەش بە سوپاسەوە بۆ ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ خەرجكردنی باجی جووتیاران لە ماوەی 10 ڕۆژدا، هاوكات ئاماژەی بە فراوانبوونی ناوچە چێنراوەكان كرد، پێشبینی زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنان دەكرد.
    ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ مەهدی زەمەد قەیسی بە ئاژانسی هەواڵی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەت گرنگییەكی تایبەتی بە كەرتی كشتوكاڵ داوە لە ڕێگەی ئەو بەرنامەی حكومەتەوە كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە پێشكەشی كردووە، و پێوەرەكانیش ڕوونن لەسەر پەرەپێدانی كەرتەكە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە دوا وەرزی كشتوكاڵی زیاتر هێنرایە وەزارەتی بازرگانی  لە 5 ملیۆن تۆن گەنم، ئەمە نیشاندەری پێشكەوتنی ڕاستەقینەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمساڵ وەزارەت پلانی كشتوكاڵی فراوانتر كرد بە پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی و سیستەمی ئاودێری رشێنەری مۆدێرن، ئاماژەی بەوەشكرد ئەم بەكارهێنانە دەبێتە هۆی فراوانكردنی ناوچە چێنراوەكان و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو و زیادكردنی بەرهەمهێنان و پێشبینی دەكەین بەرهەمی ئەم وەرزەی ئێستا بەرهەم بهێنرێت بۆ ئەوەی بەرزتر بێت لە پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو بڕە بارانانەی كە باریوەتە سەر زەوییە كشتوكاڵییەكان كە بۆ بەرهەمی گەنم گەرەنتی نەكراون، دەبێتە هۆكارێكی یارمەتیدەر لە زیادكردنی بەرهەمهێنان.
    سەبارەت بە باجی جووتیاران، قەیسی دووپاتی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران باجی دارایی جووتیاران و هەرەوەزكارانی و بەخێوكەرانی ئاژەڵداری سفر كردەوە، بەو پێیەی پارەكەی بەتەواوی دراوە و ڕوونیشیكردەوە : سودانی لەماوەی وەرزی ڕابردوودا ئاراستەی كرد بۆ ڕادەستكردنی پارەی جووتیاران لە ماوەی 10 ڕۆژ زیاتر نەبێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داواكارییەكی زۆر لەسەر پلانی كشتوكاڵی زستانە هەیە.
    سەبارەت بە پلانەكانی پەرەپێدانی پیشەسازیی كشتوكاڵی قەیسی ڕوونیكردەوە : كە بەرهەمهێنانی خۆراك پایەیەكی جەوهەرییە بۆ گەشەپێدانی ئابووری عێراق و گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی، ئاماژەی بەوەشكرد : پیشەسازی خۆراك گەنجینەیەكە كە دەبێت تیشكی بخرێتە سەر و وەبەرهێنانی تێدا بكرێت بە شێوەیەك كە ئابووری عێراق بەهێز بكات.