حەسناوی: حكومەت بەردەوامە لە خێراكردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژە تەندروستییە دواكەوتووەكان

ناوخۆ
  • 15-03-2024, 18:05
  • +A -A

    بەغدا -  INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ هەینی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئامانجەكانی دوو سەردانەكەی ئەم دواییەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ پارێزگاكانی نەینەوا و بەسرە خستەڕوو، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت بەردەوامە لە خێراكردن بۆ تەواوكردن و كردنەوەی پڕۆژە تەندروستییە دواكەوتووەكان.
    حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەكانمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران بۆ نەینەوا و بەسرە، تێڕوانینێكی گشتیی لە واقیعی خزمەتگوزارییەكان و قۆناغەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەشكرد: پێداچوونەوەمان بەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشكراو كرد لە قەزا جیاوازەكانی موسڵ و ناوەندەكەی، شەنگال و ڕەبیعە، هەروەها لە تەلەعفەر و ژمارەیەك پڕۆژە كرانەوە، وەك نەخۆشخانەی ڕەبیعە، و بەردی بناغەی شاری نیشتەجێبوون لە غەزلانی دانرا واقیعی خزمەتگوزاری لە قەزاكانی شنگال و تەلعەفەر تاوتوێ كرا، جگە لە چارەسەركردنی كێشەكان لەلایەن سەرۆك وەزیرانە پەیوەست بە هەندێك پڕۆژە.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  سەبارەت بە سەردانەكە بۆ بەسرە، بەدواداچوون بۆ ژێرخان و پڕۆژەی ژێرخانی قۆناغی سێیەمی لە قەزای شارەكە، هەروەها شاری پزیشكی قەزای عیزەدین سەلیم، لە ناحیەی عیزەدین سەلیم لەخۆگرتبوو، وەك نەخۆشخانەكە 138 قەرەوێڵەی تێدایە جگە لە سەنتەری شێرپەنجە و سەنتەری شۆردنی كلیە و سەنتەری نەخۆشیەكانی خوێن وجگە لە سێ بنكەی تەندروستی، هەروەها كردنەوەی دوو كارگە: یەكەم كارگەی ئاسن و پۆڵایە دەرفەلە، و دووەمیان كارگەی پەینی كیمیایی، جگە لە كۆبوونەوەكانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و هەندێك چالاكی مەدەنی و سیاسی.
    حەسناوی لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەو دوو سەردانە بۆ پێداچوونەوە بە واقیعی خزمەتگوزاری و قۆناغەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و كردنەوەی پڕۆژەكان و دانانی بەردی بناغە بۆ پڕۆژەكانی دیكە، هەروەها خێراكردنی پڕۆژە دواكەوتووەكان و كردنەوەیان، حكومەتیش هەروا بەم ئاراستەیە دەڕوات.