ئاسایشی نیشتمانی تۆڕێكی مادەی هۆشبەری هەڵوەشاندەوە كە بازرگانیان بەمادەی ماریجوانا دەكرد لە بەغدا

ئەمنی
  • 15-03-2024, 16:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی ماددە هۆشبەرەكانی ڕاگەیاند كە بازرگانیان بەمادەی هۆشبەری ماریجوانا دەكرد لە بەغدا.
    بەیاننامەیەكی ئاژانسەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری لە بەغدا، توانیان تۆڕێك هەڵبوەشێننەوە كە بازرگانی بە مادەی ماریجوانی هۆشبەریان كردووە و دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ ئەندامەكانی، بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە بانگەشە و بازرگانیكردنیان كردووە و بڕێكی زۆر لەم كەرەستانەیان لە ماڵێكدا شاردۆتەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە ئەنجامدا دەست بەسەر كەرەستەی مادەی هۆشبەردا گیراوە و تۆمەتباران لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كارامە كران، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێكاری پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر.