كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی حكومی تاوتوێی چەند دۆسیەی كرد، لەوانە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دانانی باڵیۆزی نوێ

سیاسی
  • 15-03-2024, 16:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە چەند دۆسیەیەكیان تاوتوێ كرد، لەوانە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دانانی باڵیۆزی نوێ.
    لە بەیاننامەیەكی لیژنەكەدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان چاویان كەوت بە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، جێگرانی وەزارەتەكان و سەرۆكی فەرمانگەی وەزارەت لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە ناوەڕاستی بەغدا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تەواوكردنی بەرنامەی كاری هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردندا.
    سەرۆكی لیژنەكە پەرلەمانتار دیلان غەفور ر بەپێی ڕاگەیەندراو : كەلە كۆبوونەوەی نێوان شاندی لیژنەكە و بەرپرسانی وەزارەت تاوتوێی پێشهاتەكانی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كرا، هەروەها پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك دۆسیەدا كرا كە پێویستیان بە مامەڵەی جددی هەیە، زۆرترینیان گرنگ لەوانە دۆسیەكانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دانانی باڵیۆزی نوێ بەتایبەت لەگەڵ كەمیی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی باڵیۆزایەتی، هەروەها دۆسیەی خولی  دیپلۆماسی 28لە پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە، هەروەها وەك ڕێكارەكانی وەزارەت بۆ شایستەكردنی خوێندكاران لە پەیمانگا.
    غەفوور ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاستەنگ و ئالنگارییەكانی بەردەم كارەكانی وەزارەت كرا، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە كۆبوونەوە هاوبەشەكان و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە سیاسەتێكی دەرەكی سەركەوتوو و كاریگەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.