سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: نور زوهێر و 30 كەسی دیكە بەم نزیكانە دادگایی دەكرێن

ناوخۆ
  • 15-03-2024, 14:21
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام ملا
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دادوەر حەیدەر حەنون، چارەنووسی ئەو تۆمەتبارانەی لە دۆسیەی دزینی سەدە ئاشكرا كرد، هاوكات دووپاتی كردەوە كە تۆمەتباری سەرەكی، نور زوهێر و 30 كەسی دیكە بەم نزیكانە دادگایی دەكرێن.
    حەنون لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دۆسیەی نور زوهێر لە ئێستادا لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەرییە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی داواكارییەكان، لەئێستاشدا زیاتر لە 30 تۆمەتبار هەن، كە هەندێكیان ڕاگیراون، هەندێكی تریش لە هەڵاتوان، هەندێكیشیان بە كۆت و بەند گیراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگای لێكۆڵینەوە كار بۆ تەواوكردنی بەشێك لەو پارانە دەكات، دواتر دەچنە دادگا بۆ ئەوەی بەپێی یاسا دادگایییان بكەن، بەم نزیكانە دڵخۆش دەبین بە بڕیارێكی دادپەروەرانە بۆ ئەوانەی پارەی خەڵكیان دزیوە.
    دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ، دادوەری یەكەم زیا جەعفەر، پێشتر بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی كردبووەوە كە هەندێك وردەكاری هەیە كە پێی گەیشتووە و خەریكی كۆكردنەوەی بەڵگەیە بەرامبەر بە باقی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دۆسیەكە، بە ئاماژەدان بەوەی كە مامەڵەی دۆسیەی سەدە  تەنها پەیوەندی بە تۆمەتبار نور زوهێرەوە نییە و بەڵكو زۆرێك لە لایەن و سەركردەكانی ناو حكومەتی پێشوو ئاسانكارییان كرد و پلانیان دانا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم پارەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لێكۆڵینەوەكان لەو دۆسیەیە بەردەوامن، فەرمانی دەستگیركردنی نوێ بۆ دوو كەسایەتی حكومی دەرچووە، یەكێكیان بەڕوونی تۆمەتباركراوە، ئێمەش زۆر نزیكین لە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەری دوای تەواوكردنی بەڵگەكان، ئەوی دیكەیان كەسێك فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی دەرچووە كە پەیوەندی بە دەزگایەكی گرنگی حكومەتەوە هەیە لە حكومەتی پێشوودا، و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر،لە ئێستادا بەدواداچوونی نێودەوڵەتی دەكرێت بۆ وەرگرتنەوەی لە یەكێك لە وڵاتەكان.