بەغدا - INA
دوێنێ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی لاوان و وەرزشی ئاڕاستەی كرد بۆ پاڵپشتی 14 یانە نادامەزراوەكانی خولی نایاب بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی پاڵەوانێتی خولەكە و بەردەوامبوونی بەشداریكردنی.
خالد عەبدولواحید گبیان ڕاوێژكاری وەرزشی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران لایەنگرێكی ڕاستەقینەی وەرزشی وڵاتەكەیە و كە گرنگ وپێوویستی ژیان و توێژێكی گرنگی كۆمەڵگان.
لای خۆشیانەوە یانەكان سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەیان بۆ سەرۆك وەزیران دەربڕی بۆ ئەو پاڵپشتی و گرنگیپێدانەی كە بە كەرتی لاوان و وەرزشی دەدات، ئەمە جگە لەوەی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ڕاوێژكاری خالد گیبیان كرد بۆ بەدواداچوونی بەردەوام و زاڵبوون بەسەر بەربەستەكان.