كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران بە 3 بڕیار هاتە دەرەوە كە پەیوەندییان بە كەرتی بانكی حكومەتەوە هەبوو

سیاسی
  • 15-03-2024, 13:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دوێنێ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كرد كەپێكهاتبوون لە وەزیری دارایی تەیف سامی، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و ژمارەیەك لە ڕاوێژكاری پەیوەندیدار، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بانكی عێراق.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و ژمارەیەكی زۆر لە ڕاوێژكارە پەیوەندیدارەكان لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی عێراق،لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ژمارەیەك لە نێوان ئەو پرسانەی پەیوەستن بە كەرتی بانكی حكومی، پەیوەست بە قەرزی حكومەت و قەرزی كەرتی تایبەت بە جێبەجێنەكراو و ژمارەیەك لە بڕیارەكان سەبارەت بەوانە درا، ئەمانەی خوارەوە بوون:
    1-وەزارەتی دارایی دەست دەكات بە پێدانی قەرزەكانی حكومەت بە بانكی بازرگانی عێراق.
    2-ئامادەكردنی پلانێك كە بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دانەوەی ئەو قەرزە كێشەدارانەی كە كەرتی تایبەت قەرزاری بانكە حكومییەكانە، لەوانەش بانكی بازرگانی عێراق.
    3-پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ خوێندنەوەی بڕگە بەسەرچووەكان،بەمەبەستی گەڕاندنەوەی پارەكەی بۆ خەزێنەی گشتی.