بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ ڕێزلێنان خوانێكی بەربانگی بۆ بەساڵاچووانی ماڵی ڕەشاد و سلەیخ رێكخست.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ ڕێزلێنان لە بەساڵاچووانی نیشتەجێی ماڵی ڕەشاد و سلەیخ خوانێكی بەربانگی رێكخست.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی پیرۆزبای لە ئامادەبووان كرد بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و داوای لە خوای گەورە كرد كردەوەكانیان قبوڵ بكات و هەموو عێراقییەكان بپارێزێت و هەموو هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی وڵات ڕێكبخات.
بەپێی بەیاننامە، سودانی گوێی لە داواكاری و پێداویستی و تێبینییەكانی بەساڵاچووانی ئامادەبوو گرت، و ڕێنمایی كرد كە بە خێرایی بەدواداچوونیان بۆ بكرێت، و ڕایگەیاند: لە هەموو كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ بەرپرسان و ڕاوێژكاران، ئاڕاستەی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ماڵی داڵدەداران كردووە ، كە دایك و باوكە بەساڵاچووەكانمان لەخۆدەگرن، كە ساڵانی تەمەنیان بە عێراق بەخشی و لە زۆر بواردا خزمەتیان كردووە، جا فەرمانبەر بن لە دەوڵەت یان كەرتی تایبەت.
هەروەها سودانی كرێكارانی لە خانەی بە ساڵاچووان ئاڕاستە كردووە بۆ دابینكردنی چاودێری پێویست.
سەرۆك وەزیران لە وتەكانیدا بۆ بەساڵاچووان، وتی: ئەمڕۆ دڵسۆزی دەوڵەت و كوڕەكانیەتی بەرامبەر ئێوە و ئەوەی پێشكەشی دەكەین چاكە نییە، بەڵكو ئەركێكە لەسەر ئێمەیە و ئێمە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا دەبین، و رونیشیكردەوە: حكومەت دەیەوێت كەشێكی ئاسوودە بۆ نیشتەجێبوون و خۆراك و دەرمان بۆ بەساڵاچووان دابین بكات، راشیگەیاند: كۆمەڵێك لە بەساڵاچووان كە توانیان هەبێت دەنێردرێن بۆ حەج و عومرە، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو گروپێك نێردران.