بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا بۆ پێداچوونەوە بە سزاكانی سەر بانكە عێراقییەكان ئاشكرا كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی، میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ، بەتایبەتی ڕێوشوێنەكان بۆ چارەسەركردنی بۆشایی گەورە لە فرۆشتنی دۆلار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕی هاوتەریب، هەروەها گواستنەوەی بازرگانی بیانی لە ڕێگەی پلاتفۆرمەكەوە.
بە پێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە دۆسیەی سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا لەسەر بانكە ناوخۆییەكان و ڕادەی كاریگەرییەكانیان لەسەر سیاسەتی دراوی و دارایی و كاری بانكی لە وڵاتەكەدا، و ئەو ڕێوشوێنانەی بانكی ناوەندی لەم بارەیەوە گرتووەیەتیەبەر.
ئاماژە بەوەشكراوە: تاوتوێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندكراوەكان و پلانەكانی داهاتوویان كرد بۆ باشتركردنی واقیعی سیستەمی بانكی و ئەگەری فراوانكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ بانكە نێودەوڵەتییەكان، داڕشتنی هەیكەلی بانكەكان، و هەنگاونان بەرەو پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی، جگە لەوەش ئەگەری هەمواركردنەوەی یاسای بانكی ناوەندی.
بەپێی بەیاننامەكە، عەتوانی جەختیكردەوە: لە گرنگی بەدواداچوون بۆ مەلەفی ئابووری، سیاسەتی دراو، سیستەمی حەواڵەی دەرەكی و ناوخۆ، و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی بانكی ناوەندی.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆیی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، بەتایبەتی سەبارەت بە نرخی فرۆشتنی خۆراك و كاڵا پێویستەكانی دیكە.
وتیشی: چاوەڕوانی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بانكی ناوەندی دەكەین بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ناوخۆیی بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی سەر هاوڵاتی.
هاوكات پارێزگاری بانكی ناوەندی، جەختیكردەوە، لەسەر پەرەپێدانی یاسا بنەڕەتییەكان بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی ناردنی پارەی دەرەكی و ناوخۆیی و ناسەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ بە بوونی بازرگانی نایاسایی كە لەلایەن بازرگانە بچووكەكانەوە ئەنجام دەدرێت و هەندێك لە جامبازەكان كە بە كشانەوەی دۆلاری نەختینەیی لە بازاڕەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت.
عەلاق وتیشی: ئەو سزا دەرەكیانەی كە بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە بانكە ناوخۆییەكانماندا سەپێنراون، بووەتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵ و پلانەكان بۆ كردنەوەی پەیوەندی و هێڵی پەیوەندی لەگەڵ بانكە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێكراوەكان.
رونیشیكردەوە: پرۆسەی چاپكردنی دراوی ناوخۆیی بەپێی ڕووپۆشی دارایی پێویست و بەشێوەیەك ئەنجام دەدرێت كە هاوسەنگی لە نێوان دراوی بیانی و ناوخۆییدا دروست بكات و ڕێگری لە هەر هەڵاوسانی دارایی بكات.
عەلاق رایگەیاند: لە ئێستادا هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین سەبارەت بە جێبەجێكردنی پلانی ڕێكخستنی بازرگانی دەرەكی، هەروەها كۆبوونەوەی بەردەواممان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا هەیە، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە چاوخشاندنەوە بەو سزایانە بكرێت كە بەسەر بانكەكانی عێراقدا سەپێنراون، و كە نابێت ئەم جۆرە بڕیارانە لە داهاتوودا دەربكرێن بەبێ گفتوگۆكردن و ئاگاداركردنەوەی بانكی ناوەندی عێراق.” بەرپرسیارە لە چاودێریكردنی چالاكییەكان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات