بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای خێراكردنی كۆتایی هێنان بە دۆسیەی (تەوتین)ی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كرد.
پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سروە محەمەد، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: پەرلەمانتارانی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە چارەسەری كۆتایی موچەی فەرمانبەران و دۆسیەی (تەوتین) دەكەن، كە ماوەیەكی زۆرە داوای دەكەین، ئەمەش بە لێكتێگەیشتنی هاوبەشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بەهێزتر بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیاری (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە كات هەیە، بەتایبەتی كە زیاتر لە 900 هەزار فەرمانبەر لە كوردستان هەیە.
رونیشیكردەوە: چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی پرۆسەی دانوستان و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی (تەوتین)ی مووچە و هەروەها كێشە خزمەتگوزارییە ڕاگیراوەكانیبەهۆی نەبوونی بودجەیەكی تەرخانكراو بۆ فەرمانبەران كە دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی چارەسەر دەكرێت.
پێشتر باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: پارەداركردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە پێی ڕێكارە دامەزراوەكان و بە هاوكاری حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت و ئەو زانیارییانەشی بڵاوكراونتەوە لەسەر راگرتنی هیچ راست نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندە بە دابینكردنی دارایی هەرێم بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار، لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ خێراكردنی پڕۆسەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تەواوكردنی ڕێكارەكانی (تەوتین) لە بانكە پەسەندكراوەكاندا.