بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدیكردەوە: كە ڕێوشوێنی یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی بە ئاشكرا ڕۆژوو دەشكێنن و ئەوانەی سەرپێچی ڕێنماییەكان دەكەن سەبارەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
وتەبێژی وەزارەت عەمید میقداد موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەبارەت بە پلانی ڕەمەزان بۆ چاودێریكردنی چێشتخانە و قاوەخانەكان، شوێن بۆ ئەو كەسانە دیاری كراوە كە ڕۆژوو دەشكێنن، بە مەرجێك هیچ نیشانەیەكی ڕۆژوو شكاندن نەبێت، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە بە ئاشكرا خۆیان ڕادەگەیەنن.
ئاشكراشیكرد: رێكارەكانی چاودێری هەیە لە ڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانەوە كە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تاوانی ڕێكخراو پێكهاتووە، كە پێكهاتووە لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵ، بۆ چاودێریكردنی سەرجەم سەرپێچییەكانی پەیوەست بە مانگی ڕەمەزان، و بەم شێوەیە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێن، لەوانە ئەوانەی نرخی خۆراك بەرز دەكەنەوە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ كۆمەڵێك رێنمایی بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند:
1. بە تەواوی قەدەغەیە كە ڕۆژوو شكاندن لەبەردەم خەڵكدا یان ئاشكراكردنی نانی بەربانگ لەبەردەم خەڵكدا، و سەرپێچیكار ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێتەوە.
2. لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا سەرجەم فرۆشگاكانی خواردنەوە كحولیەكان دادەخرێن، سەرپێچیكاریش بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەر دەبێت.
3. هەموو ئەو چێشتخانە و كافێ و فرۆشگایانەی كە خواردن یان خواردنەوە پێشكەش دەكەن كە بە شێوەیەكی یاسایی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەكراون لە كاتی بەڕۆژووبوون و تا كاتی بەربانگ دادەخرێن.
4. لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتەكەمان بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی ئەم بەیاننامەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، دەزگا فەرمیەكانی حكومەت، و حكومەتە خۆجێیەكان.
5- سەرپێچیكاری حوكمەكانی یاساكە كە لە بڕگەكانی ئەم بەیاننامەیەدا ئاماژەی پێكراوە، بەرپرسیارێتی یاسایی و دادوەری لەسەرە.