بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێكارەكانی پرۆسەی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
پەلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان موسەننا ئەمین لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕایگەیاند: دەبێت فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان مووچەكانیان لە لایەن هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە گەرەنتی بكرێت، و هەروەك ئاماژەی بە پێویستی كات كرد لە پرۆسەی (تەوتین) و سنوردار نەكردنی بۆ یەك مانگ.
هەروەها تەئكیدی، لە پشتگیری دۆسیەی (تەوتین)ی مووچە كردەوە لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی دروست و فەرمانبەر هەژمارێكی هەیە و لە ڕێگەی ئەو هەردوو حكومەتەوە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
ڕوونیشیكردەوە: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ زامنكردنی مافی فەرمانبەرانە و بەوەی مووچەكانیان لە بانكە پەسەندكراوەكاندا دابنرێت و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی لە كوردستان و وردبینی لەلایەن بانكە فیدراڵیەكان و دیوانی چاودێری داراییەوە بكرێت.
پێشتر باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: پارەداركردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە پێی ڕێكارە دامەزراوەكان و بە هاوكاری حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت و ئەو زانیارییانەشی بڵاوكراونتەوە لەسەر راگرتنی هیچ راست نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندە بە دابینكردنی دارایی هەرێم بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار، لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ خێراكردنی پڕۆسەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تەواوكردنی ڕێكارەكانی (تەوتین) لە بانكە پەسەندكراوەكاندا.