بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە بەغداد پێشوازی لە هاكان فیدان هاوتا توركیەكەی كرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە هاكان فیدان هاوتا توركیەكەی كرد كە بە سەردانێكی فەرمی لە بەغدادە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانج لە سەردانەكەی وەزیری توركیا ئەنجامدانی ڕاوێژی سیاسییە.