بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فراكسیۆنی نەوەی نوێ پێشنیاری كرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خێرایی دەست بكات بە كردنەوەی هەژمار بۆمووچەی فەرمانبەران لە بانكە پەسەندكراوەكاندا.
سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “پێویستە حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن بەخێرایی لەگەڵ كردنەوەی هەژماری بانكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “پرۆسەی كردنەوەی هەژماری بانكی كۆتایی بە ئازاری فەرمانبەران دەهێنێت لە كوردستان.
سروە عەبدولواحید وتیشی "هەوڵەكانی حكومەتی فیدراڵی بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەو بانكانەی كە حكومەتی فیدراڵی و بانكی ناوەندی ڕەزامەندی لەسەر دراون، دەست بە كردنەوەی هەژماری بانكی مووچەی فەرمانبەرانی بكات".
وتەبێژی حكومەت، باسم عەوادی، بەردەوامیی دابینكردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندە بە دابینكردنی دارایی هەرێم سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی (ئازار)، لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەرێم بۆ خێراكردنی پرۆسەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی كردنەوەی هەژماری بانكی.لە بانكە پەسەندكراوەكان.