بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی ساڵیادی جەژنی خەلیقە(برۆنایا) لە سابیئەی مەندائییەكان كرد
مەندەلاوی لە تویتەكەیدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوەتەوە ، “بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هاوڵاتیانمان لە سابیئەی مەندائییەكان دەكەم بەبۆنەی هاتنی جەژنی خەلیقە( برۆنایا).
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەمڕۆ ئێمە ستایشی بەشداری و خۆبەخشی ئەم بەشە ڕەسەنەی ئەم وڵاتە دەكەین، لەگەڵ هەموو هاوبەشەكانی وڵات، بەمەبەستی بنیاتنانی عێراقێكی بەهێز و ئاوەدان"، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم بۆنە و جەژنانە بەدرێژایی مێژوو بەرجەستەیان كردووە ڕۆحی خۆشەویستی و پێكەوەژیان و ئاشنابوون لە نێوان عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكان و مەزهەبەكانەوە.