بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی عێراق بە دوو یاری كۆتایی دێت، لە كاتێكدا یانەی كەرخ لە یاریگاكەیدا میوانداری یانەی هەولێر دەكات، هاوكات یانەی حدود لە پارێزگای بەسرە رووبەڕووی یانەی مینا دەبێتەوە.
یەكەم یاری لە كاتژمێر دوو نێوی پاش نێوەڕۆ یانەی كەرخ لەسەر یاریگای ساحر ئەحمەد ڕازی میوانداری یانەی هەولێر دەكەن، لەم یارییەدا كەهەردوو یانە لە هەوڵی پرێنەوەن بۆ قۆناغی هەشت.
لە یاری دووەمدا، حدود بەدوای دەركەوتنێكی بێ وێنە دەگەڕێت كە سەركەوتوو بێت بۆ بەدەستهێنانی بلیتێك بۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی هەشتەم، ئەمەش بە پشتبەستن بەو كە لە یارییەكانی خولەكەدا بەدەستی هێناوە، كە تیایدا حدود باشترین ئاستەكانی خۆیان پێشكەش كرد لە ژێر سەركردایەتی ڕاهێنەر عادل نعمە، كاتێك سەركەوتوو بوون لە شكستپێهێنانی چەند یانەیەكی بەهێز وەك هەولێر و تەڵەبە و نەفت وەست.
هەروەها گوڕانی راهێنەر حەسەن ئەحمەد ئەیانەوێت پەرە بەئەنجامەباشەكانیان بدەن و هەروەها هەلی یاریگای خۆیان و هاندەران بقۆزمەوە بۆ پەڕینەوە بۆ قوناغی هەشتەمی جامی عێراق .