بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەریم حەمادی، سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق ، بە فەرمی دەستی بە ئەركەكانی كرد، دوای ئەوەی لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانەوە ڕاسپێردرا.
كەریم حەمادی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، وتی "متمانەبوونی سەرۆك وەزیرانی بەرزنرخاند لە پێدانی ئەركەكانی بەڕێوەبردنی سەرۆكایەتی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، جەختیكردەوە “كاركردن لەسەر گرنگی پێشخستنی گوتاری نیشتمانی و بێلایەنی دەزگاكە وپەرەپێدانی كارەكان لە دەزگا میدیاییەكانیدا بۆ نوێنەرایەتیكردنی گوتاری دەوڵەت و دەنگی هاووڵاتی.
كەریم حەمادی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە “تۆڕی راگەیاندنی عێراق نوێنەرایەتی ناسنامەی نەتەوەیی عێراق و میراتی ڕۆژنامەوانی و تەلەفزیۆنی دەكات و بەرپرسیارێتی ئەویش ئەوەیە كە هەموو شارەزایی كارمەندەكانی بخاتە خزمەتی وڵاتەوە.
هەروەها حەمادی لەگەڵ كارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كۆبووەوە و باسی لە بارودۆخی كاركردن و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە كرد بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و پاڵنەریان بۆ دابینكردنی باشترین لە هەموو لایەنە بینراو و دەنگی و چاپ و ئەلیكترۆنیەكانیدا.