بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا دەگاتە بەغدا.
باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ئاماژە بەوەكراوە، شاندێكی باڵای توركیا بە سەرۆكایەتی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، بە یاوەری وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئیبراهیم كالین، و مونیر قەرەلۆغڵو بریكاری وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.
بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەیش كراوە ، شاندەكە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی داهاتوو بۆ ڕاوێژكاری ئەمنی لەگەڵ عێراق هاتووە كە لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە میوانداری دەكرێت هەروەها لە میانی كۆبوونەوەكەدا بابەتی جۆراوجۆر لەسەر كارنامەی دووقۆڵی تاوتوێ دەكرێن، بەتایبەتی هاوكاریكردن لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایش و هاوكاری سەربازی.