سەرۆكی كۆمار بە بۆنەی جەژنی خەلیقە (برۆنایا) پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائییەكان دەكات

سیاسی
  • 14-03-2024, 11:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بۆنەی جەژنی خەلیقە (برۆنایا)  پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائییەكان دەكات.
    سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە: بۆنەی جەژنی خەلیقە (برۆنایا) گەرمترین پیرۆزبایی لە ڕۆڵەكانی عێراق  لە سابیئەی مەندائییەكان دەكات .
    هەروەها لەراگەیندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە “ لەم بۆنە ئازیزەوە ،كە بۆنەی پێكهاتەیەكی گەورەی گەلەكەمانە،هەروەها شارستانی و كولتووری وڵاتە خۆشەویستەكەمان وەدەگرین و ئەمە دەرفەتێكە بۆ جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی حكومەتەكەمان لە بەرنامە گشتگیرەكەیدا بۆ گرنگیدان و خزمەتكردنی هەموو پێكهاتەكانی گەلە بەڕێزەكەمان.