مالیكی بۆ سەیدحەكیم: قۆناغی ئێستا پێویستی بە بوژاندنەوەی كاری چاودێری هەیە

سیاسی
  • 14-03-2024, 02:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    یاسر مالیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، دووپاتیكردەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بوژاندنەوەی كاری چاودێری هەیە.
    فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە:" یاسر مالیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و چەند پەرلەمانتارێكی ئەوە فراكسێونە پێشوازیان لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەتی حیكەی كرد ، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ڕۆڵی حزب و بلۆكەكان كرد لە بەهێزكردنی سەقامگیری وڵاتدا."
     بە گوێرەی  راگەیندراوەكە "مالیكی ئاماژەی بەوە كرد كە ، قۆناغی ئێستا پێویستی بە چالاككردنی كاری چاودێری و دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو هەیە كە سەقامگیری حكومەت بەرزبكاتەوە.
    لە بەرامبەردا سەید حەكیم پێداچوونەوەی بە كۆمەڵێك دۆسێی گرنگ و پێویستی بەهێزكردنی كاری چاودێری و خێراكردنی دەركردنی ئەو یاسایانە كرد كە پەیوەندییان بەو هاووڵاتییە عێراقییەوە هەیە.