عەوادی: پارەداركردنی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و راگرتنیشی هیچ راست نیە

سیاسی
  • 13-03-2024, 22:23
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت، تەئكیدی لە بەردەوامی پارەداركردنی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها هیچ ڕاستییەك نییە لە وەستاندنی ئەو پڕە پارەیە.
    عەوادی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: پارەداركردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە پێی ڕێكارى دامەزراوەكان و بە هاوكاری حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت و ئەو زانیارییانەشی بڵاوكراونتەوە لەسەر راگرتنی هیچ راست نیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندە بە دابینكردنی دارایی هەرێم بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار، لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ خێراكردنی پڕۆسەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تەواوكردنی ڕێكارەكانی (تەوتین) لە بانكە پەسەندكراوەكاندا.