عومەر بەرزنجی خواستی عێراقی بۆ بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لەعێراق دووپاتكردەوە بۆكۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا

سیاسی
  • 13-03-2024, 22:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە، لەمیانی پێشوازی لە بەرپرسی كاتی باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە عێراق خواستی عێراقی بۆكۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دووپاتكردەوە.
    لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : عمر بەرزنجی  بریكاری وەزارەتی دەرەوە لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە وەزارەت پێشوازی لە ئەلێكساندەر بۆرڤجینكۆڤ بەرپرسی كاتی كاروباری باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە عێراق كرد.
    وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارەكەدا ژمارەیەك تەوەر و بابەتی یاسایی تاوتوێ كران و "بەرزنجی" خواستی عێراقی دەربڕی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ هێنانەدی ئاشتی لە سەرتاسەری جیهاندا. 
    هەروەك "عومەر بەرزنجی " جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها خواستی ئاڵوگۆڕی دیدگا و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی نێوان هەردوولا، و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و پاڵپشتیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.