وەزیری ناوخۆ: ئاسایش تەنها بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ كۆمەڵگا و دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكاندا بەدی دەهێنرێت

ئەمنی
  • 13-03-2024, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، رایگەیاند: ئاسایش تەنها بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ كۆمەڵگا و دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكاندا بەدی دەهێنرێت.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هاوكات لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، خوانێكی بەربانگی بۆ سەركردە و ئەفسەرانی وەزارەت سازكرد، لەسەرەتادا پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت و گەلی شانازیمان كرد بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
    وەزیر داوایكرد، ئەفسەر و فەرمانبەرانی وەزارەت مانگی ڕەمەزان وەك وەرچەرخانێكی ئەرێنی بۆ كاركردن بە ئاراستەی جۆراوجۆر وەربگرن.
    جەختیشیكردەوە: پێویستە بەرپرس لە خێزانەكەی نزیك بێت و گوێیان لێبگرێت، هەروەها دەرگاكانی بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بن، و وتیشی: ئاسایش بەدەست ناهێنرێت تەنها بە هاوكاری ڕەها لەگەڵ گشت و دامەزراوەی كۆمەڵگا نەبێت.
    هاوكات یەكەم دروستكەرانی سەركەوتنی بەبیرهێنایەوە، لەوانە پاڵەوانەكان و بریندارەكان و شەهیدان كە خوێنی خۆیان لە پێناو عێراق و سەقامگیرییەكەیدا كردە قوربانی.
    شەمەری ڕێنمایی فەرماندە و ئەفسەرەكانی كرد، كە لەماوەی ئەم مانگە پیرۆزەدا ئامادەیی مەیدانییان هەبێت بە هاوبەشی لەگەڵ بەشداریكردنی هاووڵاتیان بۆ شوێنەكانی عیبادەت بۆ زیندووكردنەوەی ڕێوڕەسمە ئاینیەكان، هەروەها بۆ ئەوەی فەرماندە و ئەفسەرەكان بە پشتبەستن بە پلانی بیركردنەوەی باش دابڕێژن.