بەغداد - INA
ئەمرۆ چوار شەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: ئەمرۆ چوار شەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە باڵەخانەی وەزارەت پێشوازی لە كریستینا هۆمان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە: لە میانەی دیدارەكەدا باس لە پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرا.
هەروەك وەزیری دەرەوە جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان كردەوە، ئاماژەی دا: بە گرنگی هەماهەنگی و چالاككردنی دۆسیە هاوبەشەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە.
هەربەپێی بەیاننامەكە باس لە پرسە ناوچەییەكان و پێشهاتەكانی ناوچەكە و پرسە نێودەوڵەتییەكانی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش كرا.