بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێشانگای چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی دەستبەسەرداگیراوی كردەوە كە لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی شەڕكردن دژی تیرۆر یان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی كردەوەی تاوانكاری دەستیان بەسەردا گیراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی، پێشانگای چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی جۆراوجۆری كردەوە كە لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی شەڕكردن دژی مەفرەزەكانی تیرۆریستی داعش یان وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی كردەوە تاوانكارییەكان لە ڕێگەی مەفرەزەكان و خاڵەكانی پشكنینی لە ناكاو لە سەرتاسەری بەغدای پایتەخت دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد و فەرماندەكانی كەرخ و ڕەسافە و فەرماندەی فیرقەی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و ستافەكانەوە پێشوازی لێكرا.
رونیشیكردەوە: ئەو پێشانگایە بڕێكی زۆر چەك و نارنجۆك و دوربینی شەوانە و بڕێكی زۆر شریتی تەقەمەنی جۆراوجۆری تێدابوو.
بەپێی بەیاننامەكە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تەئكیدیكردەوە: ئەم كارە تایبەتە بەڵگەیە لەسەر هەوڵە گەورەكان كە لە ماوەی پێشوودا دراون بە ئامانجی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.
محەمەداوی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە چەند مانگی ڕابردوودا شاهیدی ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی بوون لەلایەن یەكە ئەمنییەكانمانەوە لەم بوارەدا، بە ئاستێكی بەرزی وردبینی لە ئەنجامدانی ئەركەكان و پێگەیشتنی هەواڵگری لە مامەڵەكردن لەگەڵ زانیاری تایبەتمەند، بە ئامانجی دامەزراندنی و بەهێزكردنی یاسا و جێبەجێكردنی بەهاكانی دادپەروەری و بەردەوامبوونی زەبری سەركەوتنەكان، مامەڵەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان بەپێی یاسا، و پاراستنی موڵك و ماڵییان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە باشتركرنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا.