سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی بەردەوامیدان بە گفتووگۆی نێوان بەغداد و هەولێر دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-03-2024, 17:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی درێژەدان بە گفتوگۆی نێوان بەغداد و هەولێر كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات، لەوانەش بارودۆخی هەرێمی كوردستانی عێراق.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی جەختی لە گرنگی یەكخستنی كار لەنێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كردەوە، لە پێناو پاڵپشتیكردنی بەرنامەی حكومەت كە ئامانجی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و چاكسازی و پێشخستنی بارودۆخی ژیان و ئابوری هاوڵاتیانە لە سەرتاسەری عێراقدا.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی ئاماژەی كرد: بە پرسە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم و گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنیان وەك لە دەستووردا هاتووە.