بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی رایگەیاند: داتای پەیوەندیدار بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكانی دیكەی پەرلەمان، میوانداری وەزیری دارایی تەیف سامی، و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ و بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتی باجی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئۆتۆماتیكیكردنی سیستەمی دارایی بۆ باج و گومرگ.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە سەرەتای میوانداریكردنەكەدا، سەرۆكی لیژنەكە بەخێرهاتنی میوانانی كرد، و جەختی لەسەر خێراكردنی ئۆتۆماتیكیكردنی سیستەمی دارایی كردەوە، و وتیشی: لیژنەكە پشتگیری لە ڕەوتی جێبەجێكردنی دەكات و كار بۆ زۆرترین داهاتی غەیرە نەوتی دەكات بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن بە مەبەستی هەمەچەشنكردنی داهاتەكان.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: كە لیژنەكە باسی لە سیستەمی دارایی و بانكی و جەختیكردەوە لەسەر ئۆتۆماتیكیكردنی سیستەمەكە و ئاڵوگۆڕی داتا لە نێوان دەستەی گومرگی و دامودەزگاكانی دیكەدا، جگە لەو ڕێكارانەی كە لە وردبینی داتا و پارەدانی ئەلیكترۆنی (pos) بەكارهێنراوە، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی لێخۆشبوونی باج، چونكە لیژنەكە داوای كردووە كە خشتەی لێخۆشبوونی باجی بۆ دابین بكرێت.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەندامان بە بەشداریكردنی تیشكیان خستە سەر ڕادەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەی گشتی فیدراڵی و داهاتەكان و ژمێرەی كۆتایی، هەروەها پێویستی جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی لە بودجەدا هاتووە سەبارەت بە كۆكردنەوە و باج، لەگەڵ گرنگی زانینی باجی گومرگی بەدەست هێنراو و داهاتە چاوەڕوانكراوەكان، جگە لە میكانیزمی كۆكردنەوەی پارەی دانراو و تێپەڕاندنی زانیارییەكانی كارمەندان.
بەپێی بەیاننامەكە لیژنەكە جەختیكردەوە: لە پێویستی خێراكردنی ناردنی خشتەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، بەمەبەستی خوێندنەوە و دەنگدان لەسەری لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
لای خۆیەوە وەزیری دارایی تەئكدكردەوە، لە تەواوكردنی داتاكانی پەیوەست بە خشتەكانی ساڵی 2024، دانانی دەقەكان و ناردنیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران.