بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، ڕێنمایی وەزارەتی كارەبا دەكات كە تەواوكردنی پرۆژەكانی چاككردنەوە و ئامادەكاری بۆ هاوینی داهاتوو .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیداهاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی بارەگای وەزارەتی كارەبای كرد لە بەغدا بۆ بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكانی وەزارەت و ئامادەكارییەكان بۆ دابینكردنی پێداویستییە زیادەكانی سەر وزەی كارەبا لە هاوینی داهاتوودا"، هەروەها سەرۆك وەزیران بەدواداچونی كرد بە پلان و ئەو بەرنامانەی كە داڕێژراون لەگەڵ ئەو پلانانەی كە جێبەجێ دكرێن بۆ چاككردنەوە و فراوانكردن لەلایەن هەردوو كۆمپانیای نێودەوڵەتی جی ئەی و سیمێنسەوە".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە" سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە بریكاران و ڕاوێژكاران و هەردوو بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكەی لەخۆگرتبوو و تێیدا سەرجەم ڕێكارەكانی وەزارەت و داتا و ئەو ژمارانەی كە تایبەتن بە كۆكردنەوەی پارە و ئەو بار قورسییەی كە لە داهاتودا پێشبینی دەكرێت خرانەڕوو لەگەڵ هەنگاوەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی نیشانەكانی بار و جەنجاڵی تۆڕی كارەبای نیشتمانی".
سەرۆك وەزیران" جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئامادەكردنی وزەی كارەبا و دابینكردنی وەك پێشینەیەكی خزمەتگوزاری و پێوەرێك بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای كارمەندان لە وەزارەتی كارەبا".
هەروەها "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپاردەكانی پێشووی نوێكردەوە سەبارەت بە پێویستی لێكۆڵینەوە لە سەلامەتی ڕێوشوێنەكانی گرێبەستەكان و پەسەندكردنی كۆمپانیا بەناوبانگەكان، بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیان لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری بەردەوام و دابینكردنی وزەی كارەبا".
سودانی "بەدواداچوونی بۆ ڕێكارەكانی وەزارەت كرد سەبارەت بە پڕۆژەكانی وزەی پاك و نوێبووەوە و بەردەوام بوو لە جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی تایبەت بە فراوانكردن و پەرەپێدانی ئەم كەرتە".