وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی كیكوشینكای عێراق باس لە پەرەپێدانی تواناكانی شەڕكردنی ئەندامان دەكات

ناوخۆ
  • 13-03-2024, 14:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی عێراق و جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی عەرەبی بۆ یاری كیكوشینكای، كاپتن عەممار عەدنان، سەبارەت بە پەرەپێدانی تواناكانی شەڕی ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆی تاوتوێ كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA)  ) نێردراوە تێیدا هاتووە،عبدالئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆلەگەڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی عێراق و جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی عەرەبی بۆ یاری كیكوشینكای، كاپتن عەممار عەدنان كۆبووەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،  وەزیر لەگەڵ میوانەكەی گفتوگۆی لەسەر پەرەپێدانی لێهاتوویی كارمەندانی وەزارەت كرد بەتایبەتی شەڕكردن، و ڕێكخستنی خولی ڕاهێنان كە بریتین لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی فریاكەوتن و هاتووچۆ، لەو ماوەیەدا گرنگی بە پۆلیسی گرێبەست دەدرێت بەجۆرێك كە ئەوان بە باشترین شێوە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرك و ئەركانەی كە پێیان سپێردراوە. 
    بە گوێرەی راگەینرداوەكە وەزیری ناوخۆ جەختیشیكردەوە، ئامادەكردنی مەنهەجی گونجاو بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەو كەسانەی كە لەم خولانەدا بەشدارن، بەپێی پلانێكی بیركراوەی باش كە سوودی بۆ هەموو ئەو كەسانە دەگەیەنێت كە بەشداری ئەو خولانەی ڕاهێنان دەكەن.