بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی سەقامگیری نرخی خۆراكی ڕاگەیاند دوای پەمپكردنی بڕێكی زۆریان بۆ ناو سەبەتەی ڕەمەزان و هاوكات هەماهەنگی لەگەڵ پێنج دەزگای حكومی پشتڕاستكردەوە بۆ ئامادەكردنی فۆرمولەی نرخ بۆ كەلوپەلی خۆراك، وادەی كۆتایی خۆی دیاریكرد و ڕایدەگەیەنێت .
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "نرخی خۆراك لە بازاڕی ناوخۆ جێگیرە، بەهۆی خستنە بارزاڕی بڕێكی زۆر خۆراك لە ڕێگەی سەبەتەی ڕەمەزانەوە كە ١١ بابەتی تێدایە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەرجەم پارێزگاكان بە پلانی پرۆسێسكردن دەستمان پێكرد، هەروەها ڕێژەی پێشكەوتووی پرۆسێسكردن بەدیهاتووە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتووشدا پلانی دابینكردنی پێداویستی خۆراك بۆ هاوڵاتیان تەواو دەبێت".
حەنون ئاماژەی بەوەشكرد، نووسینگەی سەرۆكوەزیران ئاڕاستە كرا بۆ ئامادەكردنی فۆرمولەی نرخ بۆ خۆراكەكان، كە لە ڕاگەیاندنیدا گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو”، ڕوونیشیكردەوە كە “لە ئێستادا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی پلاندانان، كشتوكاڵ، پیشەسازی، و دەزگا ئەمنییەكان، هەروەها هەماهەنگی ئاستی باڵا لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق .
ئاماژەی بەوەشكرد، "بوونی لیژنەیەكی تەكنیكی لە لیژنەی ناوەندی بۆ دانانی نرخەكان لەسەر بنەمای زۆر وردەكاری پەیوەست بە كارەكانی گواستنەوەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، جگە لەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی دەزگاكانی دەوڵەت دەكات".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات