بەغدا - INA
سەرۆک کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی خزمەت بە حاجیان و عومرەكارانی ماڵی خودا کرد
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ناردنی میوانانی عومەرەكارانی عێراقی بۆ شانشینی سعودیە لە مانگی ڕەمەزاندا تاوتوێ کرا، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی ئەم مانگە پڕ لە بەرەکەتە".
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەسەرۆکی کۆمار ستایشی کارەکانی دەستەی حەج و عومەرە کرد و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران کرد.
سەرۆك كۆمار جەختیشیکردەوە "پێویستی ئامادەکاری و پێداویستییەکان بۆ وەرزی داهاتووی حەج، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک گواستنەوە، نیشتەجێبوون، و شوێنی مانەوە بۆ حاجیان بۆ ماڵی خودا، هەروەها کارئاسانیکردنی ئەو ڕێکارانەی کە وایان لێدەکات بە ئاسانی و ڕێوڕەسمەکانیان ئەنجامبدەن”.
لای خۆیەوە شێخ سامی مەسعوودی كار وچالاكییەكانی دەستەی حەج و عومەرە ، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە حاجیانی عێراقی کردووە خستە ڕوو”.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "سەرۆکی دەستەی حەج کورتەیەکی لەبارەی ئەو پلانانەی بۆ وەرزی داهاتووی حەج ئامادە کراون و ئەو هەوڵانەی بۆ خزمەتکردنی حاجیانی عێراق دراون، بۆ سەرۆک کۆماری خستەڕوو”.