بەغدا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكی باج و گومرگی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێید ڕایگەیاندووە، “لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، ئەمڕۆچوارشەممە میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی كرد”.
بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژە بۆئەوەیش كراوە كە "ئەمە میوانداریكردنە بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكیكردنی باج و گومرگی، و ژمارەیەك دۆسَی گرنگ بووە".