كەشناسی بارودۆخی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 13-03-2024, 13:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەكات باران و هەورەبروسکە لە سبەینێوە دەستپێبکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێید ، ئاماژەی بەوەکردووە، “کەش و هەوای سبەینێ، پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "رۆژی هەینی، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەورەبروسکە، جگە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست، کە کەش و هەوا نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوەڕاست و باکوور، و لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزێت.
    دەستەی كەشناسی ئەوەیش ئاشکرا کرد، رۆژی شەممە، کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و وردە وردە لە ڕۆژدا باشتر دەبێت. پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و هاوشێوەی پلەکانی گەرما دەبێت ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور.
    هەرەوها ئەوەیش هاتووە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، دوای ئەوەیش ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.