بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، عهمباركردنی کۆگای ستراتیژیی خۆراک بۆ ماوەی شەش مانگ مسۆگەر کراوە و لە کاتێکدا ئاماژەی بە زیادکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ بێکاران کردووە، دووپاتیکردووەتەوە ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە ماوەی ساڵێکدا 24 سەبەتە وەردەگرن .
جێگری سکرتێری وەزارەت، سەتار ئەلجابری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئەدای وەزارەتی بازرگانیدا هەیە، بەتایبەتی لە عەمبارکردنی ستراتیژیدا وبۆ یەکەمجارە لە مێژووی وەزارەتدا، هەڵگرتنی ستراتیژی بۆ ماوەی ٦ مانگ ههیه.
ئاماژەی بەوەشکرد" نزیکەی 4 بەشە خۆراک بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ مانگەکانی داهاتوو بەردەستە و بەشێوەیەکی بەردەوام دابەشدەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد كهیەدەگی ستراتیژی گەنم هەیە کە زیاتر لە 5 ملیۆن و 200 هەزار تەنە، بەو پێیەی ئەم بڕە گەنمەشامییە بەسە تا دوای وەرزی داهاتووی بازاڕکردن.
ههروهها وتی" وەزارەت سەبەتەیەکی خۆراکی بۆ بێکاران زیادکرد کە 5 بابەتی لەخۆدەگرێت جگە لەو سەبەتەی ئەسڵی کە 5 بابەتی سەرەتایی لەخۆدەگرێت، بەمەش کۆی گشتی 10 مادە لەناو تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا دروستدەبێت، وئەم بەشە لە ماوەی ساڵێكدا 24 سهبهتهی خۆراک وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد كهچوار مادده بۆ سەبەتەی ڕەمەزان زیادکرا (نیشاستە، شهعریه، مەعکەرۆنی، و ئاردی سفر)، و ئومێد دهكهین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشبکرێن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات