بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاند توانیویانە (9) تۆمەتبار، لەنێویاندا ئەوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر، لە بەغدا دەستگیربکەن.
پۆلیس فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی یەکەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی داواکراوان و دادگاییکردنیان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان، کە هاتە ئاراوە بە پاڵپشتی مەفرەزەکانی هەوڵی هەواڵگری و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان کە لە چوارچێوەی کەرتەکانی بەرپرسیارێتیدا کاردەکەن، وەک چۆن هێزەکە توانی لە لیوای پێنجەوە، فیرقەی دووەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیربكات کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر لە ناوچەی سەباعە البور/گوندی سەکیت ئەلعەلی.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی هەمان فیرقە توانیان لە ناوچەکانی (سەبا البور، الغەزالییە)یش فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری جێبەجێبکەن کە لە دژی (ژنێک و پیاوێك) بە تۆمەتی (هەڕەشەکردن) دەرچووە، لەکاتێکدا ئەو هەوڵی ئەمنی یەکەکانی بەشی میکانیزەکراو و یەکەکانی پەیوەست بەوەوە، بووە هۆی دەستگیرکردنی (٦) تۆمەتبار بە ماددە یاساییەکان کە جیاواز بوون لە نێوان (ماددە هۆشبەرەکان، کوشتن، پێشێلکردنی متمانە، و سەرپێچیکردن بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان)، ئەوان بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری و لە کاتی جێبەجێکردنی پراکتیزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ناوچەکانی بەرپرسیارێتی لە دیوی کەرخی بەغدا لە چوارچێوەی ناوچەکانی (گەڕەکی ئەلسەلام، ئەلبەیا ئەبو دەشیر، و ئەلوە الرشید) دهستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە" تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و لێکۆڵینەوە پێویستەکان.