بەغداد-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە داوای خێراکردن لە جێبەجێکردنی پرۆسەی بە نیشتیمانیکردن دەکات.
دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاندووە: لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەی وەزارەتی دارایی لە جێبەجێکردنی بڕیاری حوکمەکەدا گرتووەتەبەر کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی بە ژمارە (224) و بڕیارنامەی (269) فیدراڵی لە بەرواری 20/2/2024 لەبارەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان میکانیزمی یەکلاکردنەوە پێویست بەو کاتەی دیاریکراوە بە پشتبەستن بە نوسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵی سەبارەت بە پارەدارکردنی حسابەکە بەپێی نوسراوی ژمارە 10ی (6369) لە بەرواری 11/3/2024دەرچووە ، بۆیە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەوبارەیەوە بکات.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئامانج لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی بە نیشتیمانیکردنی مووچە، زامنکردنی مافی فەرمانبەرانە لە هەرێم، بۆ پاراستنی هێزی فەرمانبەران و گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەو پێیەی پڕۆسەی بە نیشتیمانیکردن پێویستی بە ماوەیەکی زیاتر هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بۆیە پێویستە پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆسەکە.
دادگای فیدراڵی لەبەیاننامەکەی ئەوەشی خستۆتەروو:- کە پێویسته وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابوری لە حکومەتی هەڕێم پەلە بکەن و بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆسەی کردنەوەی هەژمار بۆ فەرمانبەران ،بە مەڕجێک موچەی ئەو فەڕمانبەڕانەی کە ماونەتەوه کە موچه کانیان بە پڕۆسەی هەژمارناکراوە یان دوا کەوتوە موچەکانیان خەرج دەکرێت تاوەکو پرۆسەی تەوتین واتا کردنەوەی هەژمار (حیسابی بانک ) تەواو دەبێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات