بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران ١٤هەمین دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی موحسین ئەلمەندالاوی، سەرۆکی بە وەکالەت ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەوە بڵاوکراوەتەوە، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" مەندەڵاوی خولی چواردەهەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان/ خولی یەکەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،" كهژمارەی ئامادەبووانی دانیشتنەکە گەیشتە ٢٠١ ئهندام.
لە میانی دانیشتنەکەدا ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی عەرەبی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی و دزی چەکداری، كهتەواوکەری ڕێککەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دواخست.