مەندلاوی جەخت دەکاتەوەسەر پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

ناوخۆ
  • 12-03-2024, 16:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری کرد لە یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە مەندلاوی ئەمڕۆلەبارەگای فراکسیۆنی حیکمەی نیشتیمانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی پلانی یاساڕێژی لەم وەرزەی پەرلەماندا.
    وتیشی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوەسەر پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لەدانیشتنەکانی داهاتوودا، بۆئەوەی ئەم مافەدەستووریە بە سازان بەجێ بگات و پەرلەمان ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێت لەهەموو ڕوویەکی یاساڕێژی و چاودێریەوە.