بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستخۆشی کرد لە باڵیۆزی شانشینی ئوردن مونتەسیر زەعبی بۆئەوڕۆڵەی لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان دەیگێڕێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تیایدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی شانشینی ئوردن مونتەسیرزەعبی بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانی لەعێڕاق.
سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا دەستخۆشی کرد لە ڕۆڵی مونتەسیڕ زەعبی بۆ ئەوڕۆڵەی کەلەبواری پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی هەردوولا گێڕای، هیوای سەرکەوتنیشی بۆخواست لەداهاتوودا.
ئەمەو باڵیۆزی ئوردن خواستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا، پشتیوانی ئوردونیشی دووپات کردەوە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێڕاق.