بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ڕێنمایی دهدات بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم و ئامادەکردنی توێژینەوەیەک بۆ دروستکردنی سایلۆی نوێ.
لەراگهیهندراوێكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر بەبازاڕکردنی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئێستای کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهلە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانی کشتوکاڵی بۆ بەروبومی گەنم لە زەوییە ئاودێرییەکاندا کرا، لەژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەدایە سەختانەی ئاو کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە بە گشتی بووەتەوە، هەروەها ئەو میکانیزمانەی دامەزراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، ئەمەش یارمەتی جووتیاران و خاوهن كێلگهكانی داوە بۆ ئەوەی بتوانن بەسەریاندا زاڵبن.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕێنمایی وەزارەتی بازرگانی کرد کە ئەو بڕە هەڵمژێت کە چاوەڕوان دەکرێت لە بەرهەمی گەنم دروێنە بکرێت، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی پابەندبوون بەو ڕێنمایانەی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەرچووە سەبارەت بە وەرگرتنی ئامێری ئاوڕێژ و تەکنیکی سەردەمیانە لە ئاودێریدا، هەروەها بۆ بەهێزکردنی ئەو ستافەی کە لە وەزارەتی بازرگانیدا کاردەکەن لە فرۆشگاکانی بازاڕکردن و عەمبارکردن بۆ جێگیرکردنی ئەم زیادبوونە، جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پێدانی باجی دارایی بە جووتیاران لەکاتی گەیاندنی، هەروەها جەختکردهوه لەسەر دەزگا ئەمنییەکان کە بەرپرسیارن لە بەهێزکردنی پلانی ئەمنی بۆ ڕێگریکردن قاچاخچێتی بەرهەمی گەنم و لێپرسینەوە لە قاچاخچییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کەسەرۆکی حکومەت ئاڕاستەی ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی یەکگرتووی کردووە لەسەر ئەگەری دروستکردنی سایلۆی نوێ بۆ عەمبارکردن لە پارێزگاکانی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی کشتوکاڵی، لە ڕێگەی پڕۆژەکانی سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدان، و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت تێیدا.