به‌غدا-INA
دوێنێ، حه‌ییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، دەستبەکاربوونی کەشتییە دەریاییە نوێیەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گواستنەوەی نەوت بۆ وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لەسەر پەرۆشی وەزارەتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی بزاڤی گواستنه‌وه‌ی هەڵگری نه‌وتی نیشتمانی.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" عەبدولغانی، لە میانی وتارەکەیدا لەمەراسیمێکدا کە بە بۆنەی دەستبەکاربوونی كه‌شته نوێیەکە بەڕێوەچوو، وتی: ئێمە ئەمڕۆ لێرە لە بەندەر وەستاوین لە خور ئەلزوبەیر، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاهەنگ بگێڕن بەبۆنەی دەستبەکاربوونی كه‌شتی "سومەر" کەتوانای بارکردنی (32) هەزار تۆنی هه‌یه و بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان دیاریکراوە به‌كار دێت. درێژییەکەی (184) مەتر و پانییەکەی (32) مەتر، بۆ ئەم مەبەستە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی نەرویجی تایبەتمەند کراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵی هەڵگری نیشتمانی لە گواستنەوەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ وڵاتانی جیهان.
لای خۆیه وه به ڕێوه به ڕی گشتی کۆمپانیای كه‌شته نه وتییه‌كانی عێراق، عه لی قه ی‌س، جه ختی له‌گرنگی به هێزکردنی كه‌شته بار هه ڵگره نیشتمانییه‌کان كرده‌وو له چوارچێوه‌ی پلانه‌کانی وه‌زاره‌ته‌دا ودابینكردنی كه‌شتی نوێی گه‌وره و مامناوه‌ند، جگه له ئه نجامدانی گرێبه ستی هاوکاری له گه ڵ کۆمپانیا جیهانییه تایبه‌تمه‌نده‌کان که به‌شداری ده‌که‌ن بۆ گەشەکردنی ڕۆڵی خۆی لە بەدەستهێنانی داهاتی دارایی.